ئاژانسه‌كان له زاری پووتینه‌وه: هێرشێكی دیكه بكرێته سه‌ر سووریا، پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی تێك ده‌چێ
پووتین و ڕوحانی له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه قسه‌یان له‌باره‌ی دۆخی سووریاوه كردووه، ئه‌مه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی كه به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بوون، ١٠٣ مووشه‌كیان ئاراسته‌ی نێوه‌نده كیمیاییه‌كانی سووریا كردن.
وه‌ك ئاژانسه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو سهركۆمار كۆك بوون له‌وه‌ی، كه ئه‌م گورزوه‌شاندنه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ده‌رفه‌تی چاره‌ی كێشه‌ی سووریای له ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه له‌بار بردووه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یاندراوێكی كرملین كه ئاژانسه ڕووسیاییهكه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ''به تایبه‌ت ڤلادیمێر پووتین جه‌ختی كردووه‌ته‌وه كه بێت‌و ئه‌و كرده سه‌ربازیانه به‌رده‌وام بن، ئه‌وا پێوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌شێوێ؛ چونكه ئه‌م كردانه پێشێلكردنی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.''
kdp-
