هاتوچۆی گەرمیان راگەیەندراوێکی تایبەت بە کاندیدەکان بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە 15\4\2018، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی گه‌رمیان، داوا له سه‌رجه‌م كاندید و بانگه‌شه‌كارانی كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كەن، کە له‌كاتی بانگه‌شه و هه‌ڵواسینی وێنه و پۆسته‌ری كاندید و قه‌واره‌كان، ڕێز له یاسا‌و ڕێنماییه هه‌ڵواسراو و زه‌مینی یه‌كانی هاتووچۆ بگرن.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە کاندید و قەوارەکان، وێنه و ڕیكلامهكانیان له سه‌ر هێماكانی هاتوچۆ هه‌ڵنه‌واسن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ بۆ بینینی شۆفێران و هاووڵاتییان دروست نه‌بێت، له‌هه‌مانكاتدا هێما و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بۆ خزمه‌تی هه‌مووانه.
باسنيوز
