پۆلیسی ھەولێر پلانێکی تۆکمەی داناوە بۆ ماوەی بانگەشەی ھەڵبژاردن
رائید ھۆگر عەزیز، ووتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، ڕاگەیاند: لێژنەی ئەمنی پارێزگای ھەولێر لە بارەی پرۆپاگەندەی ھەلبژاردنەکانەوە کۆبونەوەیەکی ئاسایی ئەنجام داوە بەرنامە و پلانی بو سەرخستنی پرۆسەکەی بۆ ئەوەی بێ کێشە کۆتایی بێت دوور لە ھەر کارێکی نەخوازارو تووندو تیژ، بۆ ئەو مەبەستە پۆلیس ھەموو رێ و شوێنك دەگرێتەبەر بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە سەرکەووتی و شارستانیانه بە کۆتابێت.
ھۆگر عەزیز گووتی: داوا لە ھاوولاتیانی خۆشەویست و ئەو کەسانە دەکەین کەوا کاری پرۆپاگەندە دەکەن ھاوکار و یارمەتیدەربن بۆ ئەوەی بەھەموو لایەک ئەو کاتە بە ئارامی بەرێبکەین.
ھەروەھا ووتەبێژی پۆلیسی ھەولێر گووتی: ھەر کاتێک ھاوولاتیەک ھەلبستێت بە شێواندنی شێوێنە گشتیەکان یان ھەر ھاوولاتیەکیش سکالا لە سەر ھەر کەسێک تۆماربکات ئەو کات پۆلیس بە کاری خۆی ھەلدەستێت بۆ لێپێچینەوە لە گەل ئەو کەسانە لە رێگای دادگاکانەوە.
زاگرۆس
