چۆمان.. هاوکاری 650 خێزان کرا

 چۆمان.. هاوکاری 650 خێزان کرا
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوکارییە خۆراکییەکانی دەوڵەتی کوێتی گەیاندە 650 خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە شارەدێی وەرتێی سەربە شارۆچکەی چۆمان.

ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 15\4\2018، دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت، چالاکییەکیان بەمەبەستی هاوکاریکردن و پاڵپشتی کردنی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان لە شارەدێی وەرتێی سەربە شارۆچکەی چۆمانی بەڕێوەبرد.

لە چالاکییەکەدا هاوکاری خۆراکی گەیندرایە 650 خێزانی هەژاو کەمدەرامەت کە هاوکارییەکان بریتین لە برنج، رۆن، نیسک، چایی، ئارد و ..هتد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، مانگانە هاوکاری خۆراکی و مادی بە زۆربەی چینە کەمدەرامەتەکانی کوردستان دەگەیەنێت، هەروەها بەردەوام هاوکاری ئەو ئاوارانە دەکات، کە لە هەرێمی کوردستان دەژین.











باسنيوز
Top