عەلی حوسێن: بەغدا و هەولێر لە گفتوگۆی بەردەوامدان
ماوه‌یه‌كه له نێوان هه‌ردوو حکوومەتی هه‌رێم و به‌غدادا گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ستی پێ كردووه و توانراوه به هه‌وڵی سه‌رۆكی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان به‌غدا ڕازی بكرێت گه‌مارۆ لەسه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبگیرێت و مانگانه‌ش بڕێك پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه بكرێت و فرۆكه‌خانه‌كانیش بكرێنه‌وه.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه نیشتمانییه كوردستانی و عێراقییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌لی حوسێن، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "گفتوگۆكانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامن، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسی دروست نه‌بێت، به هۆی نزیكبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، ئه‌مه وای كردووه هه‌ندێك ساردی دروست بێت و قه‌ناعه‌تمان وایه به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری ڕوو ده‌ده‌ن و زه‌مینه زیاتر ده‌ره‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌ك نزیك بینه‌وه و گرفته‌كان به دیالۆگێكی جددیتر چاره‌سه‌ر بكرێن."
عه‌لی حوسێن گوتی: "ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقه و بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ و به‌رژوه‌ندیی حیزبی نه‌بێت، ڕه‌نگه له چوارچێوه‌ی نهێنیدا باس بكرێن نه‌ك له‌به‌رده‌م ڕاگه‌یاندنه‌كاندا، ئه‌گه‌رنا گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و نه‌وه‌ستاون."
حوسێن ڕوونیشی كرده‌وه: "مافێكی ده‌ستووری خۆمانه به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه بكات و ئه‌گه‌ر تا ئێستاش نه‌یناردووه پێشێلكاریی مافی خه‌ڵكی كوردستانه و به پێی ئه‌و په‌یامانه‌ی به‌غدا هه‌یه‌تی ئاماده‌یە به‌رده‌وام بێت له ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئێمه به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌چین و چاره‌نووسی عێراق و هاوپه‌یمانه‌تیی ئێمه‌ش و ئاینده‌ی حکوومەتی عێراق به‌ستراوه‌ته‌وه بەوەی کە چه‌ند دێنه پێشه‌وه بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌مه په‌یامێكه بۆ ئه‌وان ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی نه‌كه‌ن به زیانی ئه‌وان ده‌شكێته‌وه و ته‌واو ده‌بێت."
kdp _
