"لێدانی سووریا بۆ گەڕانەوەی جنێف بوو"
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ وڵاتانی هاوپه‌یمان به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا گورزیان له ڕژێمی سووریا وه‌شاند و به پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ 120 مووشه‌ك ئاراسته‌ی ڕژێمی سووریا كراون و سێ ناوه‌ندی چه‌كی كیمیاییی سووریا كراونه‌ته ئامانج، له‌و باره‌یه‌وه شاره‌زای كاروباری سووریا و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له سووریا، د. كاوه ئازیزی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و گورزه‌ی له سووریا وه‌شێندرا له لایه‌ن هاوپه‌یمانانەوە په‌یامێكی گرنگه بۆ ڕووسیا و ئێران و توركیا و ڕژێمی سووریا كه هێزی ئه‌وان ته‌نیا نییه له سووریا و هێزی ناتۆ له ئه‌وان به‌هێزتره، بۆیه ڕووسیا ناتوانێ ده‌ست به‌سه‌ر سووریادا بگرێت و ئیدی ئه‌و هێزه نه‌ما و كۆنگره‌ی سووچی و ئاستانا كۆتایی پێ هات و پێویسته هه‌مووان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كۆنگره‌ی جنێف، بۆیه پێویسته له‌مه‌ودوا ئه‌و كێشه‌یه له ڕێگه‌ی سیاسییەوە چاره بكرێت."
ئه‌و شاره‌زایه‌ی كاروباری سووریا گوتیشی: "دوای وه‌شاندنی گورز له ڕژێمی سووریا ئێستا هه‌موو هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ئاماده‌باشیدانه، ئێستا هه‌موو ئه‌و هێزانه بوونه‌ته چه‌كوشێك بۆ سه‌ر سه‌ری ڕژێم و هاوپه‌یمانانی هه‌ر جووڵه‌یه‌ك بكه‌ن وه‌ڵامیان دهدهنەوە، بۆیه به‌رده‌وام ده‌بن له چاودێریی هه‌ر جووڵه‌یه‌كی ڕژێمی سووریا."
د. كاوه ئازیزی گوتیشی: "هه‌ر ئه‌مڕۆ تیمی پشكنینی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شامن و به‌رێ ده‌كه‌ون بۆ دووما بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی چه‌كی كیمیایی بكه‌ن و به پێی ئه‌و پشكنینانه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت."
ئازیز باسی له‌وه‌ش كرد: "ڕژێم كۆتایی پێ نایه‌ت، چونكه ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیاش پێویستیان پێی هه‌یه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت."
له‌باره‌ی ڕۆڵی كوردیشەوە، ئه‌و ئاشكرای كرد: "ئێمه به‌شێكین له ئۆپۆزسیۆنی سووریا، بۆیه گه‌ر كێشه‌ی سووریا له ڕێگه‌ی ئاشتییه‌وه چاره بكرێت، له ده‌ستووری نوێ‌دا مافی كوردیش ده‌درێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا پشتگیری له مافی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن."
kdp-
