سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى حزبه‌كه‌ى له گرووپێكى هاكه‌ر ئاگادار ده‌كاته‌وه
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان، له هەژماری خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند "به‌پێی زانیاری دروست، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن گرووپێكى هاكه‌ر له‌لایه‌ن لایه‌نێكه‌وه ئاماده كراون و ئه‌مشه‌و ده‌ستبه‌كار ده‌بن كه ته‌ركیزیان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ى كادیرانى پارتى ده‌بێت".
هەروەها ڕوونی كردووه‌ته‌وه "هه‌مان لایه‌ن ده‌یان په‌یج و ئه‌كاونتى به‌ناوى خوازراوه‌وه ئاماده كردووه تا هه‌ڵمه‌تێكى ناشیرینى دوور له به‌هاكانى سیاسی و دیموكراسی بكه‌ن، بۆیه پێویسته هه‌ڤاڵانى پارتیمان ئاگادار بن و هه‌رچی توانا هه‌یه بیخه‌نه‌گه‌ڕ".
شه‌وى ڕابردوو هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پارێزگاكانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق ده‌ستیپێكرد، بڕیاره دره‌نگانى ئه‌مشه‌و 15/4/2018 هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێبكات.
باس‌نیوز
