ئاسایشی خورماتوو: گەڕانەوەی یەكێتی دڵنیایی بە خەڵكی شارەكە نادات
ئاسایشی خورماتوو ڕایگەیاند گهڕانهوهی یەكێتی بۆ شارەكە نابێته هۆی دڵنیایی بۆ گهڕانهوهى ئاواره كوردەكان، جگە لەوەش یەکێتی بەرنامەی خۆی لەگەڵ حەشدی شیعی جێبەجێ دەکات.
فاروق هەمەوەندی بەڕێوەبەری ئاسایشی خورماتوو ڕاگەیاند "هێزەکانی حەشدی شیعی لە ناوچەکەدا هەر وەک خۆیان ماونەتەوە و دەسەڵاتیشیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی ئەمنی هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە، بۆیە هیچ متمانەیەک بۆ گەڕانەوەی کورد نییە".
لەبارەی گەڕانەوەی یەکێتییش بۆ خورماتوو، بەرپرسەکەی ئاسایش گوتی "لە سەرەتاوە یەکێتی لەگەڵ حەشدی شیعی بەرنامەی خۆی جێبەجێ دەكات، بۆیە یەکێتی لە خورماتوودا نابێتە دڵنیایی بۆ كورد و گەڕانەوەی ئاوارە کوردەكان".
لە 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا، سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شیعی بەهۆی خیانەتی گرووپێکی نێو یەکێتی، دەستیان بەسەر خورماتوو و كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمدا گرت، لەم كاتەوە تا ئێستە ئاسایشی ناوچەكە تێكچووە.
bas news-
