وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا چوار پۆست ڕاده‌گه‌یه‌نێ
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه وێنه‌یه‌كى نێردراوه، پۆسته‌كان بریتین له ڕاگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تی و ڕاگرى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزش و ڕاگرى كۆلێژى زانست و ڕاگرى كۆلێژى كشتوكاڵ، مه‌رجه خوازیار هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دكتۆرا بێت و ناونیشانى زانستى له پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت و خزمه‌تى زانكۆیی له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، چانسی زیاتر به‌و كه‌سه ده‌درێت كه دید و بۆچوون و به‌رنامه‌ى كار و چالاكییه‌كانى خۆى پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ره‌و پێشبردنى زانكۆ بۆ ئه‌و چوار ساڵه‌ى كه پۆسته‌كه وه‌رده‌گرێت و زمانى ئینگلیزى و به‌كارهێنانى كۆمپیوته‌ریش به‌باشی بزانێت، هەروەها دەبێ پوخته‌ى ڕاژه‌كه‌ى له‌لایه‌ن به‌رپرسی یه‌كه‌مى فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه واژوو كرابێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زووى هه‌یه و مه‌رجه‌كانى تێدا به‌دی ده‌كرێت، ده‌توانێت تا ڕۆژى 18/4/2018 پوخته‌ى ڕاژه‌ى ڕاسته‌وخۆ بنێرێت بۆ ئیمه‌یلى (jobs@mhe-krg.org) و ئه‌وه‌ى جاری پێشوو پوخته‌ى ڕاژه‌ى بۆ ڕه‌وانه كردووین پێویست ناكات دووباره ڕه‌وانه‌ى بكاته‌وه.
bas news-
