ئەنەکەسە: هێشتا نه‌چووینه‌ته‌ نێو ئەنجوومەنی خۆبەڕێوبەریی عەفرینه‌وە

ئەنەکەسە: هێشتا نه‌چووینه‌ته‌ نێو ئەنجوومەنی خۆبەڕێوبەریی عەفرینه‌وە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان- سووریا رایگەیاند، ئاگادارن لە ئەوەی کە ئەنجوومەنێکی خۆبەڕێوبەری لە عەفرین دامەزراوە، بەڵام بڕیریاریان نه‌داوه‌ لە ئەنجوومەنەکەدا به‌شدار ده‌بن یان نا.

موسلم محەممەد، کە سەرکردەی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد-سووریایشه‌، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە عەفرین ئەنجوومەنێکی لۆکاڵی بۆ بەرێوبردنی عەفرین دامەزراوە، كه‌ پێکهاتوون زیاتر لە ١٠٠ کەس، بەڵام تا ئێستا بڕیاریان نەداوە کە پشكداری تیایدا دەکەن یاخود نا.

وه‌ك موسلم زانیاریی دا، ئەم ئەنجوومەنە لە خەڵکی عەفرین پێك هاتووه‌ و هه‌ندێك له‌ لایەنگرانی پارتەکانی نێو ئەنەکەسەش لە نێویاندان، ''بەڵام تا ئێستا وەک هەڵوێستی فەرمیی ئەنەکەسە بریارمان نەداوە کا ئایا به‌شداری دەکەین یان نا.''

ئه‌و باوه‌ڕی وایه‌، كه‌ خەڵکی عەفرین پێویستیان بەوە هەیە کاروبارەکانیان بەڕێوە ببەن، چونکە ئێستا بۆشایی بەڕێوبردن هەیە و دوای نەمانی دەستەڵاتی پەیەدەش لەو شارەدا، دەبێت ده‌سته‌یه‌ك بۆ بەڕێوه‌ردن هەبێت.
kdp-
Top