مووچه‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانییش به‌پێی سیسته‌می نوێی مووچه ده‌ستکاری ده‌کرێت
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوه، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یێنێ، ''وه‌ک فراکسیۆن دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وە هه‌میشه پشتیوانی داوا ڕه‌واکانی ئێوه و ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی کوردستان ده‌بین.''
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا حکوومه‌تی كوردستان به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا چووه‌وه و سیسته‌مێکی تازه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی راگه‌یاند و، وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕایگه‌یاند، تا راده‌یه‌کی باش هه‌وڵ دراوه، رێژه‌ی پاشه‌که‌وت که‌م بکرێته‌وه و پێدانی مووچه به‌رز بکاته‌وه.
پاش ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌ت، ناڕه‌زایه‌تی لێ كه‌وته‌وه كه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ، ''ناڕه‌زایه‌تییەکی ڕه‌وا له‌لایه‌ن به‌ڕێزان له یه‌که‌ی پاسه‌وانی هه‌بوو که مووچه‌ی ئه‌وان ده‌ستکاری نه‌کراوه، ئێمه له فراکسیۆنی پارتی به وردی و جیددی له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی و یه‌که‌ی پاسه‌وانی له‌سه‌ر خه‌ت بووین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
به خۆشحاڵییه‌وه ئێستا له‌لایه‌ن به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ دڵنیای کردینه‌وه که مووچه‌ی یه‌که‌ی پاسه‌وانییش به‌پێی سیسته‌می نوێی مووچه ده‌ستکاری ده‌کرێت.''
kdp-
