ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ: ئه‌مریكا به مه‌رج له‌هێرشه‌كه‌ى په‌شیمان ده‌بێته‌وه
ڕوانگه‌كه، كه هه‌واڵه‌كانى سووریا بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕووداوه‌كان دیكۆمێنت ده‌كات، ڕای گه‌یاندووه: "كاتێك ئه‌مریكا و وڵاتانى خۆرئاوا له كرده‌وه سه‌ربازییه‌كه‌یان په‌شیمان ده‌بنه‌وه، گه‌ر ڕووسیا بتوانێت هه‌ریه‌ك له ئێران و حزبوڵاى لوبنانى و میلیشیاكانى تر له كشانه‌وه‌یان له خاكى سووریا، ڕازی بكات".
كه‌ناڵى "CNBC" له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه واشنتۆن 8 ئامانجی له سووریا دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ى بۆردوومانى بكات.
به‌پێی كه‌ناڵه‌كه، ئه‌و ئامانجانه‌ى دیاری كراون، بریتین له: دوو فڕۆكه‌خانه، ناوه‌ندێكى توێژینه‌وه‌ی زانستى و كارگه‌یه‌كی دروستكردنی چه‌كی كیمیاوى.
میدیا ئه‌مریكى و به‌ریتانییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، كه وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) بڕیارى داوه، گه‌وره‌ترین كه‌شتیگه‌لى ده‌ریایی و ئاسمانى له‌سه‌رده‌می جه‌نگی عێراقه‌وه تائێستا، بۆ خۆئاماده‌كردنی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ى سه‌ر ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د له سووریا، بڵاوه پێبكات.
باسنيوز
