پەكەكە كوژرانی 19 سەربازی توركیای لەسەر سنوور راگەیاند

پەكەكە كوژرانی 19 سەربازی توركیای لەسەر سنوور راگەیاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە پەكەكە كوژرانی 19 سەربازی توركیای لەسەر سنووری نێوان توركیا و عێراق، لە نزیك سیدەكان راگەیاند.


بەگوێرەی راگەیاندنێكی پەكەكە، لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، 19 سەربازی سوپای توركیا لە سێ هێرشی جیاوازی پەكەكەدا لە سنووری سیدەكان كوژراون.


ئاژانسی هەواڵی "سپۆتنیك"ی رووسی بڵاوی كردەوە لە 9 هەتا 11ی ئەم مانگەدا، هێزەكانی پەكەكە سێ هێرشیان كردووەتە سەر سەربازانی توركیا لە ناوچەی برادۆستی سەر بە ناحیەی سیدەكان، كە دەكەوێتە سەر سنووری توركیا و عێراق، لە ئەنجامدا 19 سەربازیان كوشتووە، ژمارەیەك سەربازی تریش بریندار بوون.


پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا رایگەیاندبوو بە هاوكاری حكوومەتی عێراق، هێزەكانی پەكەكە لەم ناوچەیەدا لەنێودەبەن.
bas news-
Top