سەرکردەیەکی یەکێتی: ئامانجی بەرھەم ساڵح لە کەدارکردنی یەکێتییە

 سەرکردەیەکی یەکێتی: ئامانجی بەرھەم ساڵح لە کەدارکردنی یەکێتییە
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە بەرھەم ساڵح دەیەوێ بەھۆی ھێرشەکانیەوە یەکێتیی لەکەدار بکات.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی، ڕایگەیاند: ”یەکێتیی ئامادەکاری خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە، بێگومان بەھاوکاری کادیر و لایەنگرانمان کارێکی وەھا دەکەین، یەکێتیی لەم ھەڵبژاردنەدا ئەنجامێکی باش بەدەست بھێنێت“.

ئەو سەرکردەیەی یەکێتی، ئەوەشی خستە روو، کە ھەرچەندە بەرھەم ساڵح، لەڕیزەکانی یەکێتی جیابووەتەوە، بەڵام ناتوانن پێشبینی بۆ کورسییەکانی یەکێتیی بکەن، چونکە ئەم ھەڵبژاردنە جیاوازە و ھەموو سەرتاسەری عێراق ڕووبەڕووی لێکترازانێکی گەورە بووە، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر حزب بەشداری ھەڵبژاردنەکان دەکات“.

ئاشکراشی کرد، کە ناڕەزایەتیەکی زۆر بەربەرامبەر حزبەکان بەدی دەکرێت، بۆیە ھیچ کەسێک ناتوانێت، پێشبینی بۆ ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان بکات.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی، گوتیشی: ”ھێرشەکانی بەرھەم ساڵح، بۆ سەر یەکێتیی نیشتمانی، پەیوەندی بەبانگەشەی ھەڵبژاردنەوە ھەیە، بۆیە ئامانجی بەرھەم ساڵح لە کەدارکردنی یەکێتییە، بەڵام ئێمە ھەوڵی بانگەشەیەکی ئارام دەدەین، نامانەوێت ھێرشی توند ئاڕاستەی ھیچ کەس و لایەنێکی سیاسی بکەین“.

ئەو قەسانەی فەرید ئەسەسەرد، لە کاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا، سەرکردە باڵاکانی یەکێتی، چەندین لێدوانیان دژی بەرهەم ساڵح و لیستەکەی داوە، هەروەها هەڵمەتێکیش بۆ دەرکردنی لایەنگرانی بەرهەم ساڵح لەناو یەکێتی بەڕێوە دەچێت.











باسنیوز
Top