رێکخراوێکی مافی مرۆڤ: %12 لەسێدارەدراوەکانی جیهانی کوردن
بەپێی راپۆرتەکەی لێبوردنی نێودەوڵەتی، کە ڕۆژی پێنجشەممە 12/4/2018 بڵاو کراوەتەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پلەی دووەمی لەسێدارەدانە لە جیهاندا و زیاتر لە نیوەی لەسێدارەدراوەکانی جیهان، لەو وڵاتەن، کە ژمارەیان لە ساڵیکدا گەیشتووەتە 507 کەس.
هەروەک لە راپۆرتەکەدا هاتووە، ئێستا تەنیا لە 23 وڵاتی جیهان سزای لەسێدارەدان ماوە، کە دیارترینیان چین، ئێران، سعودیە، عێراق، پاکستان و بەشێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکان.
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ساڵی 2017 سزای لەسێدارەدان بەسەر 112 هاووڵاتیی کورددا لە ئێران، جێبەجێ کراوە، کە بەپێی لێکدنەوەی ژمارەی لەسێدارەدراوەکانی ئێران و ئاماری رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، دەکاتە %12 کۆی لەسێدارەدراوانی جیهان، هاووڵاتیی کوردن.
ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییە ئاماژەی ەبوەش کردووە، کە جگە لە ئێران، لە 2017دا 146 کەس لە سعودیە، 125 کەس لە عێراق و 60 کەسیش لە پاکستان، لەسێدارە دراون.
باسنيوز
