ڕووسیا هەڕەشە لە ئەمەریکا دەکات و، ئیسرایلیش لە ئەسەد
ئەلێکساندەر زاسیپکین باڵیۆزی ڕووسیا لە لوبنان، ئاماژە بە لیدوانی سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکئەرکانی وڵاتەکەی بە کەناڵی مەناری لوبنانی وایڕاگەیاندووە.
ئەو دەڵێ "ئەگەر ئەمەریکاییەکان هێرش بکەن... ئەوا مووشەکەکە دەتەقێندرێتەوە و ئەو شوێنەشی لێوەی هاتووە دەکرێتە ئامانج."
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ دووشەممەی ڕابرد ڕایگەیاند، لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی، بابەتی بەکاربردنی چەکی کیمیایی لە سووریا دەخەنە بەر باس و بەڵێنی دا، کە لە ماوەی ٢٤ تا ٤٨سەعاتدا(ڕەنگە بڕیارەکەی ترامپ ئەمشەو دەربچێ.)، وەڵامێکی تووند و یەکلاکەرەوەیان دەبێ.
وەک یێڤگینی سیریبرینیکۆڤ پەرلەمانتاری لیژنەی ئەنجوومەنی فیدراڵ لە پەرلەمانی ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاندووە، لە ئەگەری هێرش بۆ سەر سەربازانی ڕووسیا لە سووریا، ئەوا ڕووسیا دەستبەجێ وەڵامی دەبێ.
بەگوێرەی ئاژانسسەکانی جیهان، لە سەروبەندی ئەم هەڕەشە و پیشووەچوونە خێرایانەدا، بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا، بە هاوکاریی هێزەکانی ڕووسیا کۆشکی کۆماری بەرەو جێیەکی نادیار جێ هێشتووە.
هەر پێوەست بەو پرسە و ئەگەری بەرپەرچدانەوە و بەئامانجگرتنی ئیسرایل وەک هاوپەیمانی سەرەکیی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، سەرچاوەگەلی سەربازیی ئیسرایلی دەڵێن "بێتو ئێران بە مووشەک دامەزراوە سەربازییەکانمان بکات بە ئامانج، ئەوا ڕژێمی ئەسەد و خودی ئەسەدیش لەسەر نەخشەی جیهان دەسڕێنەوە.
kdp-
