تیمی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ چاكسازی بواری ئاسایش: دەمانەوێ هاوکاری هەرێم بکەین
ئه‌مڕۆ 11/4/2018 مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له ماركس ریته‌ر، به‌رپرسی نووسینگه‌ی تیمی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ چاكسازی له بواری ئاسایش له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا، كه خاتوو كلاریس پاستۆری، به‌رپرسی نووسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وڕووپا له هه‌ولێر ئاماده‌ی بوو، گفتوگۆ له‌باره‌ی میكانیزمی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه ئه‌منیه‌كان و پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سیڤل كرا.
سه‌ره‌تا ماركس ریته‌ر پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌ركی تیمی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ چاكسازی له بواری ئه‌منی له عێراق و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان باسكرد و رایگه‌یاند، كه كاری ئه‌وان بۆ ته‌واوی عێراقه و تایبه‌ته به پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی ته‌كنیكی و ئامۆژگاری بۆ رێكخستنه‌وه و چاكسازی و په‌ره‌پێدانی ستراتیژیی له بواری ئه‌منی له عێراق، له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاشكرای كرد، كه له به‌رنامه‌یان دایه و پێیان خۆشه له ئاینده‌دا له بواری ئه‌منی و رێكخستنه‌وه‌دا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
په‌یوه‌ند به كاری تیمه‌كه له عێراق، مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ره‌وشی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان دا و رایگه‌یاند، ئاسایش تاڕاده‌یه‌كی زۆر به‌رقه‌راره و له‌چاو شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق جیایه، هه‌روه‌ها ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانی نیشاندا بۆ هه‌ر هاوكاری و مامه‌ڵه‌كردنێك به مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن له یارمه‌تییه ته‌كنیكیه‌كان و ئامۆژگاری تیمی ناوبراو و رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان ده‌خوازین سوود له ئه‌زموونی ئێوه وه‌ربگرین بۆ چۆنیه‌تی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه ئه‌منیه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی سیڤله و هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌یان بۆ خواستن.
kdp-
