ترامپ: بە مووشەکی پێشکەوتوو لە سووریا دەدەین
کۆمەڵێک فڕۆکەی هاوپەیمانانی نێودەڵەتی لەسەر ئاسمانی سووریا دەسووڕێنەوە، تا دێ هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر سووریا بە ڕێگەی مووشەک، یان گورزی ئاسمانی دەچێتە ڕۆژەڤەوە.
سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ، ئەمڕۆ ئاشکرای کرد: "بە مووشەکی پێشکەوتوو و نوێ لە سووریا دەدەین." ئەو هۆشدارییە نوێیەی ترامپ لە وەڵامی ڕووسیادا هات کە باڵیۆزێکی ڕووسیا لە لوبنان گوتی، ئەمەریکا هەر مووشەکێک بگرێتە سووریا ئەوا ڕووسیا دەیپێکێ و ناهێڵی بەر زەوی بکەوێ و ئەو شوێنەیش دەپێکین کە مووشەکەی لێوەهاتووە.
دوێنێیش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نەگەیشە هیچ ڕێککەوتن و ئەنجامێک سەبارەت بە سووریا، ئێستا ئەمەریکا دەڵێ، بەڵگەمان لایە کە ڕژێمی سووریا چەکی کیمیایی لە دۆما بەکار هێناوە و بە گوێرەی ئامارە جیهانییەکانیش بێت، نزیکەی ٥٠٠ کەس بە هۆی چەکی کیمیاییەوە لە دۆما ژەهراوی بوونە.
kdp-
