سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان ده‌كات

 	 سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان ده‌كات
سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له‌ سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان كرد و، لە دیدارەکەدا لەبارەی بارودۆخی لایەنە سیاسییە كوردەكانی توركیا، سه‌رۆك بارزانی ئامۆژگاری پێویستی خسته‌ڕوو و ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ یارمەتیدانی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد و خەباتی سیاسیی گەلی كورد لە باكوور.

رۆژی چوار شه‌ممه‌ 11ـی 4ـی 2018 له‌ سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی له‌ مه‌سعوود ته‌ك سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی به‌ سه‌رۆك بارزانی ڕاگه‌یاند به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی سیاسی توركیا و هەروەها ڕەوشی كورد و لایه‌نه‌ سیاسییە كوردییەكانی توركیا و ئاماژه‌ی به‌ ئەو تەحەددیات و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانە دا كە لەم دواییەدا لە ژیانی سیاسیی گه‌لی كورد له‌ توركیا هاتوونەتە كایەوە و هەروەها باسیشی لە پڕۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی توركیای كرد.

لای خۆیەوە سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌ دۆخی هەرێمی كوردستان و ڕووداوكانی دوای ریفراندۆم كرد و نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی داهاتوو و ڕه‌وشی گەلی كورد لە سووریا دەربڕی.
له‌باره‌ی بارودۆخی لایەنە سیاسییە كوردەكانی توركیا، سه‌رۆك بارزانی ئامۆژگاری پێویستی خسته‌ڕوو و ئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ یارمەتیدانی چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی كورد و خەباتی سیاسیی گەلی كورد لە باكوور.


kdp-
Top