په‌رله‌مان له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازییەوە حكوومه‌ت بانگهێشت ده‌كات
به پێی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له بواری خانه‌نشینی و مووچه‌دا ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ بكرێت نزیكه‌ی 100 ملیار دینار بۆ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وكات حكوومه‌ت ده‌توانێ پاشه‌كه‌وتی مووچه به یه‌كجاری لابه‌رێت و نزیكه‌ی100 هه‌زار خانه‌نشینیش، كه مووچه‌یان له نێوان 100 بۆ200 هه‌زار دیناردایە، مووچه‌کەیان بۆ 300 هه‌زار دینار زیاد ده‌كرێت، جگه له‌وه‌ش، دوو مووچەیی و ئه‌وانه‌ی به نایاسایی مووچه وه‌رده‌گرن نامێنێت و ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره ده‌كرێت.
محه‌مه‌د ئیلخانی، سه‌رۆكی فركسیۆنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و فراكسیۆنه‌كان ڕاوێژكاری بوو، زیاتر له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای چاكسازی له بواری مووچه و خانه‌نشینیدا و بۆ گفتوگۆی زیاتر له‌باره‌ی خانه‌نشینی و ده‌رماڵه‌كانەوە كرا و هه‌ندێك فراكسیۆن داوایان كرد، كه خانه‌نشینی هاوتای خانه‌نشینیی به‌غدا بكرێت، بۆیه په‌رله‌مانیش بڕیاری دا، حكوومه‌ت بانگهێشت بكات و كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به ئاماده‌بوونی حكوومه‌ت و لیژنه‌ی یاسایی و دارایی ئه‌نجام بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه بدرێت له لایه‌ن حكوومه‌ت و ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتن كرا واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاساییی په‌رله‌مان دیاری ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه هه‌موار بكرێته‌وه."
محه‌مه‌د ئیلخانی گوتیشی: "ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لایه‌نیش ویستیان ئه‌و پرسه بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و موزایه‌ده‌ی سیاسی به‌كار بێنن، ئه‌وكات دوا ده‌خرێت بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، چونكه ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه پێویستی به ته‌وافق هه‌یه."
kdp -
