کچی سیخوڕە رووسییەکە لە نەخۆشخانە دەردەچێت و دەگوازرێتەوە شوێنێکی پارێزراو.
دیدارەکە کە ئەمڕۆی سێشەممە 10/4/2018 به ئاماده‌بوونی ڤیكتۆر سیماكۆڤ كونسووڵی گشتیی ڕووسیا له هه‌ولێر به‌ڕێوه چوو، بیروڕا له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه ئالۆگۆڕ كران و هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی كوردستان و ڕووسیا له گشت بواره‌كاندا کردەوە.
لەبارەی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كان و دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، باڵیۆزی ڕووسیا خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێشکەوتنی دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دەربڕی و ئاواتی خواست هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێم بە سەرکەتوویی بەڕێوە بچن و ببنە دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بۆ چارەسەریی گشت کێشەکان.
هاوکات سەبارەت بەم بابەتەوە ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌نگاوه‌كانی دواتر كرد، کە وه‌ك هه‌رێمی كوردستان ڤیتۆیان له‌سه‌ر هیچ لیست و لایه‌نێك نییه و جه‌ختی له گرینگیی رێزگرتن و پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و هاوبه‌شی راسته‌قینه كرده‌وه و رای گه‌یاند: "پێویستە هەوڵ بدرێت دۆخی عێراق بە جۆرێک ئاسایی بکرێتەوە کە گشت پێکهاتەکان هەست بە دڵنیایی بکەن و دووپاتی کردەوە کە خواستی هەرێمی کوردستان پابه‌ندبوون و جێبەجێکردنی دەستوورە وه‌ك ڕێگه‌چاره‌ی به‌دیهێنانی سه‌قامگیری".
لەبارەی جەنگی دژەتیرۆرەوە راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێشتا هەڕەشەی تیرۆریستان لە ناوچەکەدا ماوە و به‌م دواییه‌ش چالاكییه‌كانیان له هه‌ندێ ناوچه په‌ره‌ی سه‌ندووه".
باسنيوز
