سلێمانی.. 70 سکاڵا لە دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکرێت

 سلێمانی.. 70 سکاڵا لە دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکرێت
لە شاری سلێمانی، خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند خۆپیشاندانێکیان ساز کرد و تێیدا رایانگەیاند، کە 70 سکاڵا لەسەر خاوەنی کۆمپانیای نالیا تۆمار دەکەن.



دانا محەمەد، پارێزەری خۆبەخشی خاوەن پشکەکان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەناو خۆپیشاندەران، رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحیدی خاوەنی کۆمپانیای نالیا ”بە قودرەتی قادر و بەبێ کڕینی هیچ پشکێک“، بووەتە خاوەنی %80ـی پشکەکانی چاڤی لاند.



دانا محەمەد، کە خۆیشی خاوەنی پشکە لە پرۆژەکەدا، هەروەها رایگەیاند، کە شاسوار لەڕی کەناڵەکانییەوە هەڕەشەی لێ دەکات، مەترسیی لەسەر ژیانی ئەو پارێزەرە دروست کردووە و داوای لێ دەکات واز لە بەرگریکردن لە خاوەن پشکەکان بهێنێت.



ئەو پارێزەرە هەروەها رایگەیاند، کە خۆپیشاندەران، کە رۆژی سێەممە 10/4/2018 خۆپیشاندانەکەیان ساز کرد، لە پۆلیسی سەرای شاری سلێمانی 70 سکاڵای یاسایی لە دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکەن.



هەروەک دانا محەمەد رایگەیاند، خاوەنی کۆمپانیای نالیا بۆ فێڵکردن لە خاوەن پشکەکان و خۆدزینەوە لە پێدانی مافەکانیان، باسی ئەوە دەکات، هەموو پشکەکانی خۆی فرۆشتووەتە کۆمانیای سەما لوئلوئە، بەڵام ”ئەو کۆمپانیایە وەهمییە و هیچ بنکە و شوێنێکی نییە“.


باسنیوز
Top