سعوودیه ڕێنماییه‌كی تازه بۆ بردنه ده‌ره‌وه‌ی ئاوی زه‌م زه‌م ده‌رده‌كات
له رێنماییه تازه‌كه‌ی ده‌سته‌كه‌دا هاتووه له‌مه‌ودا هه‌ر عهمرهکارێك یان هه‌ر كه‌سێك بۆی نییه به ئاره‌زووی ئاوی زه‌م زه‌م له وڵاته‌وه بباته‌وه ده‌ره‌وه، هه‌ر كه‌سێك ته‌نها بۆی هه‌یه ته‌نها یه‌ك ده‌به كه قه‌باره‌ی كه له‌لایه‌ن گومرگی سعوودیه‌وه دیاریكراوه بباته ده‌ره‌وه.
هۆكاری دانانی ئه‌م ڕێنماییه‌ش له‌لایه‌ن گومرگی سعودییه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه چه‌ند ساڵێك له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه بارزگانی به‌م ئاوه‌وه ده‌كرا، بۆیه له رێگه‌ی ئه‌م رێنماییه تازه‌وه بردنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی ئاوی زه‌م زه‌م سنووردار ده‌كرێت.
دوای ده‌رچوونی ئه‌م رێنماییه‌ش، فه‌رمان دراوه‌ته هه‌موو ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان كهلهمهودا رێگری بكه‌ن له‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ بارزگانی به‌و ئاوه‌وه بكه‌ن.
bas news-
