مەرجەکانی دابەشكردنی خانووەكانی گوندی كۆری ڕاگەیێندرا
تاهیر عەبدوڵڵا، لە میانەی كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا و لەبارەی چۆنیەتیی مەرجی دابەشكردنی خانووەكانی گوندی كۆری بەسەر ئەو هاووڵاتیانەی قیستی یەكەمیان داوە، گوتی: "قیستی دووەمی خانووەكان كە دەبووایە هاووڵاتیان بڕی ١٢٧ وەرەقە بدەن، كرایە دوو بەشەوە، بەشی یەكەم بڕی ٦٥ وەرەقە بدەن، دوای ئەوەی تیروپشك بۆ ئەو كەسانە دەكرێت ئەو بڕەپارەیەیان داوە، لە دوای دەرچوونی ناوی هاووڵاتییەكەیش، بۆ وەرگرتنی كلیل و ژمارەی خانووەكەی، پێویستە بڕی ٦٢ وەرەقەی تر بدات".
عەبدوڵڵا ڕوونیشی كردەوە، ئەوان وادەی ١٥ رۆژیان بۆ دانی قیستی دووەم دیاری كردووە، كە دەبێت ئەو هاووڵاتیانەی توانای ئەو بڕەپارەیەیان هەیە، سەردانی ئیدارەی گوندی كۆرییەكان بكەن".
ئاماژەیشی بە ماناوەی ٢ دەفتەر دۆلار كرد، كە دوای وەرگرتنی كلیلی خانووەكە، لە لایەن هاووڵاتیانەوە، مانگانە بڕی ١٦٥ دۆلار دەدەن، كە بە ماوەی ١٠ ساڵ ئەو قیستە تەواو دەبێت.
kdp -
