بێوار خنسی: بەغدا دەیەوێ بە ڕێگەی بۆڕیی هەرێمدا نەوتی کەرکووک هەناردە بکرێت
دادگای فیدراڵی له بارەی سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق دژی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ ده‌ره‌وه بڕیاری داوه، ده‌رفه‌تی شه‌ش مانگ بدرێته هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ی یاساییبوونی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ ده‌روه بدات. له‌م باره‌یه‌وه شاره‌زای بواری نه‌وت و ڕاوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری وزه، د. بێوار خنسی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به پێی ده‌ستووری عێراق ڕێككه‌وتن كرابوو كه ئه‌گه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای نه‌وت و گازی ساڵی 2007 له ماوه‌ی پێنج مانگدا په‌سه‌ند نەکرا، هه‌ر هه‌رێمێك له شوێنی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ نه‌وتی خۆی بكات و له ساڵی 2014شەوە كاتێك حكوومه‌تی عێراق به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی بڕی، هه‌رێمی كوردستان ناچار بوو نه‌وتی خۆی به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ هه‌نارده بكات و داهاته‌كه‌یشی ڕوونە و وه‌زاره‌ت بڵاوی ده‌كاته‌وه، کە چهندهیە، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق هه‌ر له سه‌رەتای پرۆسه‌ی نه‌وتی هه‌رێمەوە دژایه‌تیی كردووه، هه‌ر له دروستكردنی نه‌وت و دۆزینه‌وه و به‌رهه‌مهێنان و ههناردهكردنیشییەوە."
د. بێوار خنسی گوتی: "هه‌رێمی كوردستان كارێكی نه‌كردووه دژی یاسا و ده‌ستووری عێراق بێت، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق خۆی ڕێگریی كردووه له ده‌رچوواندنی یاسای نه‌وت و گاز، بۆیه ئه‌وكات باس له‌وه كرا ئه‌گه‌ر یاساكه نه‌بێت هه‌ر لایه‌نێك ئازاده چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سامانی سروشتیی خۆی ده‌كات، ئێستا دانوستان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ڕێككه‌وتن به پێی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2014وه."
خنسی ڕایشیگه‌یاند: "له عێراق تا ئێستا یاسایه‌ك نییه كه‌رتی نه‌وت ڕیك بخات و تا ئێستاش به پێی سیسته‌می ڕژێمی به‌عس كه‌رتی نه‌وت به‌ڕێوه ده‌بردرێت و ده‌ستوور ته‌نیا باسی له‌وه كردووه کە نه‌وت و گاز مڵكی هه‌موو گه‌لی عێراقە و ئه‌و كهرتهش به پێی مادده‌ی 110ی ده‌ستوور ڕێك ده‌خرێت، تا یاسای نه‌وت و گاز ڕێك ده‌خرێت و ڕه‌شنووسی یاساكه له 15/6/2007وه چه‌ندین جار چووەته په‌رله‌مان و ڕێگری له په‌سه‌ندكردنی ده‌كرێت، چونكه به پێی ئه‌و یاسایه كه‌رتی نه‌وت ده‌سته‌یه‌كی بۆ داده‌مه‌زرێندرێت و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت و په‌یوه‌ندیی بە حكوومه‌ت نابێت و سه‌ر به په‌رله‌مان ده‌بێت و وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و سیسته‌می فیدراڵی داده‌نرێت، به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێت به‌و شێوه‌یه بێت و ده‌یانه‌وێت له ده‌ستی خۆیاندا بێت."
ئه‌و شاره‌زایه‌ی نه‌وت و گاز ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "هۆكاری ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ نه‌وتی خۆی بفرۆشێت، حكوومه‌تی عێراق بوو، چونكه هه‌رێمیان ناچار كرد و ئێستاش هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی دانوستانه له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی چۆن بگه‌نه ڕێككه‌وتن به‌و شێوه‌یه بێت."
خنسی گوتیشی: "له 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه نه‌وتی كه‌ركووك ڕاگیرا بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی بۆڕیی هه‌رێمی كوردستانەوە هه‌نارده نه‌كرێت، كه‌چی بۆڕیی ئاماده‌یه و دەپارێزرێت و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، بەڵام ئەوان ڕێگری ده‌كه‌ن و نه‌وت به 410 كم ڕێگه‌دا هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كەن، ئه‌ویش 60 هه‌زار به‌رمیل، ته‌نیا بۆ ئەوەی له ڕێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمەوە هه‌نارده نه‌كرێت. بەڵام ئێستا په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ جارێكی دیكه نه‌وته‌كه له ڕێگه‌ی بۆڕیی نه‌وتی هه‌رێمەوە ڕه‌وانه بكه‌ن و هه‌وڵی ڕازیكردنی هه‌رێم ده‌ده‌ن، چونكه ده‌زانن ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن."
kdp -
