شای ئوردن سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات

شای ئوردن سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
له پەیامێكدا جەنابی شا عەبدوڵڵاى دووەمى كوڕى حوسەین، شاى شانشینى ئوردونیى هاشمى بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی ـی برای، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ئه‌مه ده‌قه‌كەیه‌تی:

جەنابى برامان نێچیرڤان بارزانى خودا بتانپارێزێت
سەرۆكوەزیرانى هەرێمى كوردستانى عێراق
سڵاوى خواتان لێ بێت
بە خەمێكى قووڵ و پەژارەیەكى زۆرەوە هەواڵى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس مستەفا بارزانى-ى براتانمان پێ گەیشت، خواى گەورە لێى خۆش ببێت.
لە كاتێكدا كە ڕاستگۆترین پرسە و سەرەخۆشیى خۆمتان بەم بۆنە بەئازارەوە پێ ڕادەگەیەنم، لە خواى گەورە و بەتوانا داواكارم، خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانى و لێبوردەییی خۆیەوە و بە بەهەشتى بەرینى شاد بكات و ئارامى و دڵنەوایى بە ئێوە و خێزانە جوامێرەكەتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
براتان
عەبدوڵڵاى دووەمى كوڕى حوسەین
شاى شانشینى ئوردونیى هاشمى
8ی نیسان 2018

kdp _
Top