ڕوونکردنەوە لەبارەی پشوویەکی فەرمییەوە دەدرێت

 ڕوونکردنەوە لەبارەی پشوویەکی فەرمییەوە دەدرێت
بەرپرسێکی پشکی ڕۆشنبیریی دەستەی باڵای بنکەی لالش لە دھۆک ئاشکرای کرد، کە بەھۆی جەژنێکی کوردانی ئێزدی، ڕۆژێکی ھەفتەی داھاتوو دەکرێتە پشووی فەرمی.

شەمۆ قاسم، بەرپرسی پشکی ڕۆشنبیریی دەستەی باڵای بنکەی لالش لە دھۆک، ڕايگەیاند: "لە ڕۆژی 18/4/2018، کوردانی ئێزدی ڕێوڕەسمی جەژنی سەری ساڵ دەگێرن، ئەو ڕۆژەش دەبێتە پشووی فەرمی بۆ سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان".

گوتیشی: "کوردانی ئێزدی ڕێزێکی زۆریان بۆ مانگی نیسان ھەیە و لەو مانگەدا، ھاوسەرگیری ناکەن، چونکە بە بڕوای ئەوان، مانگی نیسان خۆی بووکی ساڵە و بە جوانترین مانگی ساڵیان ھەلبژاردووە و بۆیە بووکی دیکە بەسەر خۆیەوە قبووڵ ناکات".









باسنيوز
Top