فازڵ میرانی: ته‌نها پارتی ئاماده بووه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمریکا روونیکردووەتەوە، پارتی تاکە لایەن بووه کە داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی کوردستانی لە کاتی خۆیدا كردووه و رەتیشیکردەوە، هیچ لایەنێکی سیاسیی دیکەی کوردستان ئامادەی هەڵبژاردنەکان بووبێت.
میرانی دەڵێت؛ پارتی دەیویست هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم له‌پێش هه‌ڵبژاردنی عیراق بكرێت، پارتی داوای کرد لایەنە کوردستانییەکان به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی عیراق بكەن، کەچی پێی رازی نەبوون، دواتر پارتی داوای کرد هەردوو هەڵبژاردنەکە بەیەکەوە بکرێت، کەچی ئەویشیان رەتکردەوە".
K24
