حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرێبەستی ھەزار و 878 کارمەندی شارەوانیی سلێمانی نوێ دەکاتەوە
لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، کە بە ژمارە 2549 لە 27/3/2018 دەرچووە و ، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری ژمارە 1/1931 لە 26/3/2018 و ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە/ بەڕێوەبەرایەتیی میلاکات بە ژمارە 2/9/1077 لە 8/3/2018، بڕیار درا بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو ھەزار و 878 بەڕێزەی کە ناو و بڕوانامە و ناونیشانیان و مووچەیان و شوێنی کارکردنیان لە لیستی ھاوپێچدا دیاری کراوە، لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان لە 1/1/2018 وە تا 31/12/2018".
ھەر بەپێی نووسراوەکە: "لیستی یەکەمی ناوەکان لە 1523 کارمەند پێک ھاتووە، لیستی دووەمیش لە 355 کارمەند پێک ھاتووە"، جەخت لەوەش کراوەتەوە، کە نابێت ئەو کەسانە ھیچ مووچەیەکی دیکەیان ھەبێت.
باسنیوز
