مامۆستایانى ناڕازیی سه‌رجه‌م شاره‌كان كۆتاییان به‌ بایكۆت هێنا

مامۆستایانى ناڕازیی سه‌رجه‌م شاره‌كان كۆتاییان به‌ بایكۆت هێنا
مامۆستایانى ناڕازیی سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌ربه‌ندیخان و ڕانیه‌ و كۆیه‌ و چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌زوور و ته‌كیه‌ و سه‌یدسادق، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕاگرتنى سه‌رجه‌م چالاكی و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى ڕاگه‌یاند.



له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى مامۆستایانى ناڕازییدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ نێردراوه‌، هاتووه‌ "له‌پێناوى به‌دوورگرتن و به‌كارنه‌هێنانى قووت و ژیانى هاووڵاتیان و ناڕه‌زایه‌تى و خۆپیشاندانه‌كانى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران له‌ ململانێ سیاسییه‌كانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌رجه‌م چالاكی و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كى كاتى و مه‌رجدار ڕاده‌گرین".



مامۆستایان ناڕازى جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ "هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ئه‌گه‌رى پابه‌ندنه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتداران به‌ به‌ڵێنه‌كانیان و جێبه‌جێنه‌كردنى داواكارییه‌كانمان جارێكتر به‌هه‌ڵوێستێكى توندتر دێینه‌وه‌ سه‌ر شه‌قام".
bas news-
Top