دیندار زێباری: هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن سكاڵای دژی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان تۆمار نه‌كردووه
سه‌باره‌ت به رۆڵی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له رووماڵ كردنی خۆپیشاندانه‌كان و كاردانه‌وه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌رامبه‌ریان د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "پێویسته ده‌زگا میدیاییەكانیش به پێچه‌وانه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ره‌فتار نه‌كه‌ن و رووماڵ كردنه‌كه‌یان بۆ رووداوه‌كان بۆ گه‌یاندنی راستییه‌كان بێت و داواكاری ره‌وای هاووڵاتیان بێت به حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك كاریگه‌ریی نه‌رێنیی هه‌بێت و ببێته هۆی نانه‌وه‌ی ئاژاوه".
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌فتاری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ میدیاكان زێباری گوتی: "تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن سكاڵای دژی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان به‌رز نه‌كردووەته‌وه كه تێیدا به ئه‌نجامدانی توندوتیژی تۆمه‌تباریان بكات و هه‌ر كاتێك ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن سكاڵایه‌كی هه‌بێت دژی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان ئه‌وا ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رێوشوێنی یاسایی پێویست ده‌گرنه به‌ر دژی ئه‌و كه‌سانه كه پێشێلكاریان ئه‌نجامداوه".
باسنيوز
