تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای چاکسازیی مووچە دواخرا
بڕیار بوو رۆژی یەکشەممە 8/4/2018، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و فراکسیۆنە جیاوازەکانلەبارەی ئەو پرۆژەیاسایە، کۆ ببنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان بۆ رۆژی سێشەممە 10/4/2018 دواخرا.
بەپێی ئەو پرۆژەیاسایە، کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی کردبووە، مووچە و ئیمتیازاتی خانەنشینە نایاساییەکانی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت و دوو مووچەیی لە کوردستان نامێنێت.
پرۆژەیاساکە لە رۆژی 18/2/2018 لە پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا، بەڵام بەهۆی بڕگەیەکی تایبەت بە خانەنشینیی پەرلەمانتاران، ناڕەزاییەکی زۆر دروست بوو و یاساکە گەڕێندرایەوە پەرلەمان.
باسنيوز
