نێچیرڤان بارزانی و سەلیم جبووری کۆ بوونەوە

 نێچیرڤان بارزانی و سەلیم جبووری کۆ بوونەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە شاری هەولێر، کۆ بوونەوە.

پێشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە 8/4/2018، سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وڵاتەکەی، بە سەردانێک گەیشتە هەولێر.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەلیم جبووری کرد و لە کۆبوونەوەیەکدا، جبووری سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانیی برای.

پێشبینی دەکرێ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تاوتوێی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا بکەن.

بەپێی زانیارییەکان، سەلیم جبووری لەو سەردانەیدا دەستپێشخەرییەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نیوان هەرێمی کوردستان و عێراق، رادەگەیەنێت.


رۆژی دووشەممە 2/4/2018، دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی لە شاری ھەولێر، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
Top