ئەمڕۆ دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم لە مەخموور دەست بەکار دەکەنەوە

 ئەمڕۆ دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێم لە مەخموور دەست بەکار دەکەنەوە
بە گوتەی ڕزگار محەمەد قایمقامی مەخموور، ئەمڕۆ یەکشەممە دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مەخموور دەگەڕێنەوە ئەو قەزایە و بە فەرمی دەست بە دەوام دەکەنەوە.



بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/4/8 دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بێجگەلە دەزگا ئەمنییەکان، بە فەرمی لە قەزای مەخموور دەست بەدەوام دەکەن و هاووڵاتیان دەتوانن کاروبارەکانیان ڕایی بکەن.



لەبارەی کردنەوەی بنکە و بارەگای حزبەکان، لایەنەکان سەرپشک کراون، هاوکات لەمبارەوە عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لەبارەی دۆخی قەزای مەخموورەوە ڕای گەیاندووە: "هەتا کاتێک حوکمی سەربازیی حەشدی شەعبی لەو قەزایە بەردەوام بێت، هەر بە داگیرکراو ناوی دێنن و داوای لە حکوومەتی عیراق کردووە حەشدی شەعبی لە مەخموور بکشێتەوە.



دوای کرانەوەی ڕێگای نێوان هەولێر و مەخموور، چەکدارانی حەشدی شەعبی چەند بازگەی جیاوازیان داناوە و بە پشکنین و ڕاگرتن، هاووڵاتیانی کوردیان هەراسان کردووە.



له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه‌، میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه‌ عێراقییه‌كان، به‌ هاوكاری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانییان داگیركرد و ئێستاش به‌ شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نانه‌ ئه‌و ناوچانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.






باسنیوز
Top