گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و ئافرەتێک گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ شەممە 7\4\2018، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە لەسەرڕێگای ناحییەی قۆرەتوو - ساڵح ئاغا ئۆتۆمبێلێک لەجۆری مارسیدیس وەرگەڕا.
هاتوچۆی گەرمیان، ئەوەشی خستە روو، کە لە ئەنجامدا ئافرەتێک گیانی لەدەست دا و دووکەسی دیکە بەسەختی برینداربوون.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە لەئێستا تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری شاری کەلار کراوەو بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شارۆچکەی باوەنوور کراون.
bas news-
