سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان و فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە
دلێر ماوەتی بە خەندان-ی راگەیاند، كۆبوونەوەكە ڕاوێژكارییەو باس لەوەدەكرێت چۆن بتوانن پڕۆژەی چاكسازی تێبپەڕێنین، ئەگەر ڕێك بكەون ڕۆژێك بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان دیاریدەكەن و لەم هەفتەیەدا یاساكە دەردەچێنن.
پڕۆژە یاسای چاكسازی خانەنشینی كۆتایی (مانگی شوبات/2) پەرلەمانی كوردستان پەسەندیكرد، كە لە 24 ماددە پێكهاتووە، بەڵام دواتر بەهۆی ناڕەزایی هاوڵاتیانەوە سەرۆكایەتی پەرلەمان پڕۆژەكەی رەتكردەوە.
خەندان
