بەرپرسێکی سەربازی لە قەسرشیرینی کرماشان کوژرا

 بەرپرسێکی سەربازی لە قەسرشیرینی کرماشان کوژرا
سەرۆکی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کاڵای قاچاخی شاری قەسرشیرینی سەر بە پارێزگای کرماشان، لە کاتی ڕاوەدوونانی کاسبکاراندا بە دەستڕێژی گوللە کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا فەرمییەکانی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە 2018/4/5، ئەیووب ئیسلمەی‌نیا، سەرۆکی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کاڵای قاچاخی شاری قەسرشیرین لە کاتی ڕاوەدوونانی کاسبکارانی کورددا بە هۆی دەستڕێژی گوللەوە کوژراوە.

هاوکات لیوا محەمەد ئاموویی، جێگری کۆمەڵایەتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی کرماشان ئاشکرای کردووە دوو کەس لەو پەیوەندییەدا دەستگیر کراون.


هەتا ئێستا ناسنامەی ئەو دوو کەسە ئاشکرا نەبووە.


ساڵانە لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی کاڵای قاچاخ بە دەیان کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەکوژرێن.









باسنيوز
Top