ئەمریکا و یەپەگە هاوکارییەکانی دوای کشانەوە تاوتوێ دەکەن
جیم ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، هێزە وڵاتەکەی کار دەکات بۆ گەیاندنی هاوکارییەکانی بۆ یەپەگە، لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.
جیم ماتیس هەروەها رایگەیاندووە، راوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا و ”هاوبەشە کوردەکان و سوورییەکانمان“ تاوتوێی پرسە پەیوەندیدارەکانی گەیشتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بە هێزەکانی دژە داعش دوای کشانەوە، دەکەن.
لە رۆژی 29/3/2018، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، کە ”بەم نزیکانە“ هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا دەکشێنەوە“.
ئەو هێزە ئەمریکییانە لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، هاوکاریی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)یان دەکرد.
هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.
باسنيوز
