حەیدەر عەبادی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک بارزانی ئەنجام دا
بەپێی زانیارییەکان، حەیدەر عەبادی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سەرەخۆشی بە بۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی کردووە.
پێشتر و چەند کاتژمێرێک پاش کۆچی دواییکردنی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا حەیدەر عەبادی، سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردبوو.
باسنيوز
