3 كه‌س لەسەر زه‌وییه‌كی كەركووك ده‌ستگیر كران
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیى عێراق، كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست كه‌وتووه، نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له كه‌ركووك، 3 كه‌سی به‌تۆمه‌تى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى پارچه زه‌وییه‌كى ده‌وڵه‌ت ده‌ستگیر كردووه، كه نرخى زەوییەكە 2 ملیار و 670 ملیۆن دیناره و ده‌كه‌وێته ناوه‌ندى شاره‌كه‌وه و له ڕێگه‌ى ساخته‌كاری و فێڵكردنه‌وه دابه‌ش كراوه و كڕین و فرۆشتنیان پێوه كردووه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه "ڕووبه‌رى زه‌وییه‌كه 101 دۆنم بووه و به‌شێوه‌یه‌كى ساخته ئیفراز كراوه و به‌شێوه‌ى پارچه زه‌وى 200 مه‌تری به هاووڵاتیانیان فرۆشتووه".
له ڕاگهیهندراوهكهدا ئاماژه به‌وه دراوه "له پرۆسه‌كه‌دا گرێبه‌ستى ساخته‌ى هاووڵاتیان و ئه‌و مۆرانه‌ى له كاره‌كه‌دا به‌كارهێنراون، دەستیان بەسەردا گیراوە، دۆسیه‌كه‌ش ڕاده‌ستى دادگا كراوه به‌مه‌به‌ستى بڕیار لەسەردان".
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئاشكرای كردووه "له ساڵى 2018دا ده‌سته‌كه توانیویه‌تى ژماره‌یه‌ك موڵك بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت له پارێزگاگانى كه‌ربه‌لا و به‌سره كه نرخەكانیان بایی 77 ملیار دینارى عێراقی مه‌زه‌نده ده‌كرێ".
bas news-
