لە خەلیفان شەش كەس بوونە قوربانیی ڕووداوێكی هاتوچۆ
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له سنوورى شاره‌دێى خه‌لیفان، به‌هۆى رووداوى هاتووچۆوە شۆفێرێك گیانى له‌ده‌ست دا و پێنج سه‌رنشینیش زامدار بوون.
دلاوه‌ر له‌تیف گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سۆران راگه‌یاند دواى كاتژمێر 2ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى ئاگادار كراینه‌وه به رووداوێكی هاتوچۆ، له ناوچه‌ى دۆڵى بیاو له سنوورى شاردێى خه‌لیفان، كه بریتى بوو له پێكدادانى ئۆتومبێلێكى جۆری هۆندا تكسۆن و كیا سۆرینتۆ، له ئه‌نجامدا شوفێرێك گیانى له‌ده‌ست دا، شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ى دیكه به‌خۆى و خێزانى به‌سه‌ختى برینداربوون، له‌گه‌ڵ برینداربوونى سێ سه‌رنشینى دیكه.
گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سۆران گوتیشى زۆرینه‌ی قوربانی ئه‌م رووداوه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
bas news-
