یه‌كێتیی ماموستایان: له‌به‌ر خۆپیشاندان، هیچ مامۆستایه‌ك سزا نه‌دراوه
هه‌ندێك میدیای كوردستان، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی كارێك بكه‌ن خۆپیشاندان و بایكۆتی خوێندن به‌رده‌وام بێت، به تایبه‌ت كه حكوومه‌ت وه‌ڵامی داواكاریی ماموستایانی دایه‌وه و كۆتایی بهبایكۆتكردن هات، چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆی وه‌ها بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت له هه‌ولێر و دهۆك، مامۆستایان به هۆی خۆپیشاندان و بایكۆته‌وه سزا ده‌درێن، له‌مباره‌وه ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، ڕایگه‌یاند، نزیكه‌ی 600مامۆستا به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كان كردووه له ناوچه جیاجیاكان و هیچ ماموستایهكیش سزا نه‌دراوه و هیچ بڕیارێكیش بۆ سزادانی ماموستایان نییه.
ئه‌و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "ره‌نگه له هه‌ندێك شوێن له قوتابخانه‌یه‌ك مامۆستایه‌ك سه‌رپێچی بكات رێكاری ئیداری به‌رامبه‌ر بگیرێته به‌ر. ئه‌مه پێشتریش هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێر سزا درابوون، له‌و رۆژه‌دا هه‌ر خۆپیشاندان نه‌بووه، ئه‌وه‌ی دهۆكیش به هه‌مان شێوه.''
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه، هه‌ندێك میدیا ده‌یانه‌وێت كێشه‌كان ئاڵۆز بكه‌ن و بۆ مه‌رامیی سیاسیی خۆیان ئه‌و هه‌واڵانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێ ''مامۆستایه‌ك كێشه‌یه‌كی هه‌یه، با په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه بكات كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ئاخر هیچ كێشه‌یه‌ك له رێگه‌ی میدیاوه و به‌وشێوه چاره‌سه‌ر نابێت و بگره ئاڵۆزتر ده‌بێت، چونكه ئه‌وانه مه‌به‌ستیان سیاسییه، كێشه‌كان ده‌به‌نه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ئه‌مه‌ش بۆ چاره‌كردن نییه، دووپاتیشی ده‌كه‌ینه‌وه كه هیچ بڕیارێك بۆ سزادانی مامۆستایان نییه.''
kdp-
