گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی: لە ھەندێک ناوچەدا دەنگەکانی یەکێتی کەم دەکات

 گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی: لە ھەندێک ناوچەدا دەنگەکانی یەکێتی کەم دەکات
گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە یەکێتی لە ھەندێک ناوچەدا دەنگەکانی کەم دەکات، ئەوەش ناشارێتەوە کە ناتوانن پێشبینی کورسییەکانیان بکەن.

لەتیف نێرەوەی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: ”یەکێتیی ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کردووە، ھەرچەندە ناتوانین پێشبینی بۆ کورسییەکانمان بکەین، بەڵام ڕەنگە دەنگەکانی یەکێتیی لەھەندێک ناوچەکەدا کەم بکات، بێگومان ئەمەش مانای ئەوە ناگەیەنێت، کە کورسییەکانی یەکێتیی دادەبەزێت“.

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە کاتێک دەڵێت دەنگەکانیان لە ھەندێک ناوچە کەم دەکات، ئەوا ”جەماوەرەکەی ھۆشیارن و ناکەونە ژێر عاتیفەی ھیچ لایەنێکەوە“.

ئەوەشی روون کردەوە، یەکێتیی یەکێکە لە حزبە سەرتاسەرییەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ”ھەندێک لایەن حەز دەکەن دەنگەکانی یەکێتی کەم بکات، ئەوەش پرۆسەیەکی دیموکراسییە، بەڵام یەکێتیی ڕەگ و ڕیشەیەکی قوڵی ھەیە و ھەروا بەئاسانی نافەوتێت“.










باسنيوز
Top