مەهدی عەلاق: پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە گەشەسەندن دان
لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانیدا، مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان هەولێر و بەغدا لە گەشەسەندندان و لە سەرجەم بوارەکاندا بەرهەمیان هەیە.
هاوکات ئاماژەشی بەوە کرد کە لە بارەی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکان و کێشەکانی دیکەشەوە، گفتوگۆکان بەردەوامن، ”بۆ ئەوەی بە ئەنجامی باش بگەین“.
لە چوارچێوەی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکوومەت، لە ماوەی ڕابردوودا حکوومەتی عێراق بڕی ٣١٧ ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە کە بەهۆیەوە ڕێژەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەم کراوەتەوە. بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بەردەوام بێت، ئەوا دابەشکردنی مووچە بە شێوەی هەر ٣٠ رۆژ جارێک بەردەوام دەبێت.
باسنيوز
