باڵیۆزی کۆریای باشوور سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
لە پەیامەکەی باڵیۆزی کۆرایای ابسووردا هاتووە: "کۆچی دواییی برای به‌ڕێزیان خه‌مێکی زۆری بۆ به‌جێ هێشتین. هاوبه‌شی خه‌متانم، دەمەوێ له ناخی دڵه‌وه پرسه‌ی خۆمتان پێ ڕابگه‌یه‌نم و هاوبه‌شی ئازاری خۆتان و خێزانی قەدرگرانی خوالێخۆشبووین".
دەقی پەیامەکە:
باڵیۆزخانه‌ی کۆماری کۆریای باشوور
به‌ڕێز جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
زۆر خه‌مگین بووم به بیستنی هه‌واڵی کۆچی دواییی برای به‌ڕێزتان دلۆڤان ئیدریس بارزانی، بێگومان خوالێخۆشبوو جێگای ڕێزێکی زۆر بوو و پاڵپشتێکی به‌هێزی جه‌نابتان بوو.
کۆچی دواییی برای به‌ڕێزیان خه‌مێکی زۆری بۆ به‌جێ هێشتین. هاوبه‌شی خه‌متانم، دەمەوێ له ناخی دڵه‌وه پرسه‌ی خۆمتان پێ ڕابگه‌یه‌نم و هاوبه‌شی ئازاری خۆتان و خێزانی قەدرگرانی خوالێخۆشبووین. خوای گه‌وره ڕۆحی براکه‌تان شاد بکات و له‌و ساته‌وه‌خته سه‌ختەشدا هێز و توانا به به‌ڕێزتان ببه‌خشێ.
دڵسۆزتان،
سۆنگ یۆنگ ویوب
باڵیۆزی کۆریای باشوور لە عێراق
باسنيوز
