سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری کارگێڕێکی لقی 21ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.

سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری کارگێڕێکی لقی 21ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.
سەرۆک بارزانی پرسەنامەیەک ئاراستەی کەسوکاری کارگێڕێکی لقی 21ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات.



لە پرسەنامەکەدا، کە لەماڵپەڕی تایبەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی بڵاو کراوەتەوە، سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە، کاوە کەریم ”كادیرێكی نیشتیمانپەروەر و جەماوەری و خۆشەویستی خەڵك بوو“.



سەرۆک بارزانی وێڕای سەرەخۆشیکردن ”بەم بۆنە خەمناکەوە“، هیوای خواستووە ”خودای مەزن“ ئارامیی بە کەسوکارەکەی ببەخشێت و کاوە کەریمیش بە بەشتی بەرین شاد بێت.



رۆژی سێشەممە 3/4/2018، کاوە کەریم، کارگێڕی لقی 21ـی پارتی، لە کاتی بەشداریکردنی لە پرسەی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا.



رۆژی دووشەممە 2/4/2018، دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی لە شاری هەولێر، بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد و رۆژی سێشەممەش یەکەم رۆژی پرسەکەی لە شارۆچکەی پیرمام بەڕێوە چوو.




باسنیوز
Top