برێت مەکگۆرک: بەبێ پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی مووسڵ مەحاڵ بوو

 برێت مەکگۆرک: بەبێ پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی مووسڵ مەحاڵ بوو
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپیەمانێی نێودەوڵەتی لەدژی داعش ئاشکرای دەکات ئێران هەوڵ دەدات سوود لە بۆشایی پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا وەربگرێت و دەبێ ڕێگە لەم هەنگاوە بگیرێت.



برێت مەکگۆرک، نوێنەری، دۆناڵد ترەمپ لە هاوپیەیمانیی نێودەوڵەتی لەدژی داعش لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاندووە: "سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ بەبێ پێشمەرگە مەحاڵ بوو، هاوکات ئێران هەوڵ دەدات سوود لە بۆشایی نێوان هەولێر و بەغدا وەربگرێت، بەڵام ئێستا هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ڕێگەیەکی ڕاستیان گرتووەتە بەر".



برێت مەکگۆرک ئاماژەی بەوەش کرد: "پێویستە بەغدا و هەولێر بۆ ڕێگریکردن لە فراوانبوونی هەژموونێی ئێران لە ناوچەکە سەرجەم کێشەکانیان چارەسەر بکەن".



ماوەی دوو هەفتەیە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە بەرەو باشتر بوون دەڕۆن و ئەم هەلومەرجەش دوای لابردنی هەندێ گەمارۆی حکوومەتی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان، وەک کردنەوەی گەشتە نێودەولەتییەکانی دوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر و چەند بڕیاری دیکە، هاتووەتە ئاراوە.





باسنیوز
Top