ئەمڕۆ چوار شەممە مووچەی وەزارەتێک دابەش دەکرێت
د.خاڵس قادر گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی راگەیاند: لیستی مووچەمان داوەتە گەنجینە و وردبینیان کردووە و چاوەڕوانین ئەگەر بەیانی چەکەکانمان پێ بدەن مووچەکان خەرج دەکرێن".
گوتیشی: "ئەو مووچەیەی دەدرێت مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2018ەیەو بە سیستەمی نوێی پاشەکەوت دابەش دەکرێ".
ڕۆژی 28ی ئادار حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمکردنەوەی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەی ڕاگەیاند کە کەمترین ڕێژە 10% و زۆرترینی 30% دەبێت.
باسنیوز
