محەمەد بازیانی: دوای هەڵبژاردن پێگەی كورد لە عێراق لاوازتریش دەبێت
محەمەد بازیانی سهرۆكی سهنتهری هودا بۆ لێكۆڵینهوهی ستراتیجی رایگەیاند لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا كە بڕیارە لە مانگی ئایاری داهاتوودا ئەنجام بدرێت، زەرەمەندی یەكەم كورد دەبێت و پێگەی كورد لە عێراق لە ئێستەش لاوازتر دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی سەنتەری ھودا بۆ توێژینەوە ستراتیجییەکان لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە داوە كە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق روودەدات، پێگەی کورد بە نموونە کەم دەبێتەوە و کورسییەکانی کەم دەکات، بەتایبەت لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان، کە پێشتر ھەژموون و دەسەڵاتی کوردی لێ بوو، بەڵام ئێستە شیعەی لێیە.
بازیانی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵو"ی توركی لەبارەی پێگەی سونەكانی عێراقیشەوە گوتوویەتی "پێدەچێت سونە جارێکی تر پێگەیان بەھێزتر بێت بە بەراورد بە پێشوو، پێشتر پێگەی کورد بەھێزتر بوو لە سونە، ئەمجارە پێچەوانە دەبێتەوە، گۆڕانێک لە سیاسەتی ئەمریکا دژ بە شیعە و ھەژموونی ئێران لەسەر عێراق ھەستی پێدەکرێت، بەتایبەت ئێستە دەردەکەوێت حەشدی شەعبی ناتوانێت لە ناوچەی دووز و ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکات و کورد بگەڕێتەوە بۆ ئەو ناوچانە جارێکی تر".
هەروەها دووپاتی كردەوە كە کورد زەرەرمەندی یەکەم دەبێت لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا، بە حوکمی ئەوەی کۆمەڵێک حزب بایکۆتی ھەڵبژاردنەکانیان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان کردووە، چونکە ھەست دەکەن لەژێر ھەژموونی شیعەدایە، لەو ناوچانەدا زۆر زەحمەتە خەڵک بە ئازادی مومارەسەی دەنگدان بکات".
bas news-
