لێپرسراوی گشتیی حدکا پەیامێک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات
لە پەیامەکەی لێپرسراوی گشتیی حدکادا هاتووە: "خەبەری کۆچی دوایی برای بەڕێزتان، ڕەحمەتی کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی، جێگای پەژارە و داخمان بوو، بەو بۆنەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو بنەماڵەی بەڕێزی بارزانی دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەمتان دەزانین".
دەقی پەیامەکە:
جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی
سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وێڕای سڵاو و حورمەت،
خەبەری کۆچی دوایی برای بەڕێزتان، ڕەحمەتی کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی جێگای پەژارە و داخمان بوو، بەو بۆنەوە سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و هەموو بنەماڵەی بەڕێزی بارزانی دەکەین و خۆمان بە بەشداری خەمتان دەزانین.
هیوای تەمەنی درێژ و پڕ لە تەندروستی بۆ ئێوە و باقی ئەندامانی بنەماڵەی بەڕێزتان دەخوازین.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
لێپرسراوی گشتی
مستەفا هیجری
باسنيوز
